کەمێک پێش ئێستا شاندی هەرێمی كوردستان بۆ واژووكردنی رێككەوتن لەگەڵ حكومەتی عیراق گەیشتە بەغدا.
بەپێی زانیارییەکان، شاندی باڵایی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغداد، بڕیارە شاندەکە شاندی لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق كۆبێتەوە و ئامانج لە سەردانی شاندەكە رێككەوتنی كۆتاییە لەگەڵ حكوومەتی عێراق.
بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پرسی نەوت و بودجەی كوردستان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق دەکرێت.
هاوکات بەپێی زانیارییەکان شاندەکەی حکومەتی هەرێم پێکهاتوون لە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی، دارا ڕەشید وەزیری پلاندانان، ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، خالید شوانی، وەزیری هەرێم و ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، کە بۆ جاری سێیەم سەردانی بەغداد دەکەن.
هەروەها هەمان ئەو شاندە ڕۆژانی ٢٣ و ٢٥ی مانگی ڕابردووش سەردانی بەغدایان کرد و دوای گەڕانەوەیان ڕایانگەیاند" کە ڕێککەوتون و تەنیا واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە ماوە".
هەرچەندە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق ڕۆڵێكی گرنگی لە ڕێككەوتنەكەدا بووە و دەستی لەكاركێشایەوە، چاوەڕێدەكرێت كاریگەری لەسەر جێبەجێكردنی رێككەوتنەكە هەبێت.