سلێمانی.. لەسەر بڵاوکردنەوەی وێنەی ئافرەت دوو کەس دەستگیرکران
لە سلێمانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگاکە رایگه‌یاند " به‌تۆمه‌تی هه‌ڕه‌شه‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی ئافرەت، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری و كوردسات دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیر كرد".
لە راگەیەندراوێکدا پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ده‌ڵێت "له‌سه‌ر سكاڵای هاوڵاتییه‌ك مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی سكاڵاكاری كردبوو به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كاری نه‌شیاوی له‌گه‌ڵ نه‌كات وێنه‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو ده‌كاته‌وه".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (ك. م. أ.) له‌دایكبووی 1991، ره‌گه‌ز نێر، به‌فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه راگیراوه و دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه".
باس لەوەش کراوە كه دوای سكاڵای ئافره‌تێك مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات به‌هاوكاری به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان - نوسینگه‌ی كوردسات تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه هه‌ستاوه به بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی نه‌شیاوی ئافره‌ته‌كه".
پۆلیس راشیگه‌یاند كه "له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (ڕ.م.) دانیشتوی شاری هه‌ولێر به‌فه‌رمانی دادوه‌ر راگیراوه و دانی ناوه به‌وه‌ی كه له‌ڕێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه وێنه‌ی نه‌شیاوی سكاڵاكاری بڵاوكردۆته‌وه".
AM:09:36:04/12/2019