بڕیارە سبەی پێنج شەممە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی کوردستان تایبه‌ت به‌كۆنگره‌ی چواره‌م کۆببێتەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ماڵپەڕی "سپی" ڕاگەیاند" سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه كاتژمێر ١١:٠٠ی پێشنیوه‌ڕۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی تایبه‌ت به‌كۆنگره‌ی چواره‌م کۆببێتەوە، كه بڕیاره حەوتی ئه‌م مانگه ببه‌سترێت".
سەرچاوەکە وتیشی" له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێدا دوابڕیار له‌سه‌ر به‌ستن و نه‌به‌ستنی كۆنگره، له‌واده‌ی دیاریكراوی خۆی ده‌درێت".
هاوکات لە بەیانێکدا کە کۆپییەکی دەست "سپی" کەوتووە لایەنگرانی کۆنگرە دەڵێن" لە کۆبوونەوەی ڕۆژی ٥ / ١٢ /٢٠١٩ لەبەردەم دووڕیانێکی چارەنوسسازی ھەستیاردان، ھەربۆیە بڕیارتان بۆ ئەنجامدانی ( کۆنفرانسی مەڵبەندەکان و کۆنگرە ) لە ماوەی ١٠ ڕۆژی داھاتودا، زەمینەی ڕەواندنەوەی دوو دڵی و پەشێوی لەلای سەرجەم کادیران و جەماوەری یەکێتی نیشتمانی کوردستان و کەسوکاری شەھیدان دروستدەکات".
لایەنگرانی کۆنگرە ڕاشیانگەیاندووە" پێچەوانەی ئەم ھەنگاوە، ھەر ھەرنگاوێکی تر بۆ بەلاڕێدابردن و دواخستنی پڕۆسەکە، قبوڵکراونیەو کاردانەوەی توندی ( ڕێکخراوەیی، مانگرتن ، خۆپیشاندان ...) لێ دەکەوێتەوە کە ئەنجامەکەی دەبێ ئێوە لە ئەستۆێ بگرن".
لە کۆتای بەیانەکەدا ئاماژە بەوەشدەکەن" بۆیە دەست بخەنە سەر ویژدانتان و بڕیاری ئەنجامدانی کۆنگرە بدەن لە ١٠ ڕۆژی داھاتوودا و ڕووی خۆتان لەبەردەم کێلی شەھیداندا سور و گەش بکەن".
بڕیار بوو رۆژی شەممە ٢ی کانوونی یەکەم کۆنفرانسی مەڵبەندەکان سازبکرێت، بەلآم لەبەر ناکۆکی و گۆرانکارییەکانی عێراق، زۆربەی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی رایان بەو شێوەیە دوابخرێت، بەڵام بنکەی حیزبی یەکێتی دژی دوا خستنە.
دوایین كۆنگرەی یەكێتی لە ساڵی ٢٠١٠ بە ئامادەبوونی جەلال تاڵەبانی بەسترا‌و پێنج ساڵە كۆنگرە لە وادەی خۆی دواكەوتووە.