پۆلیسی هەولێر چەند کەسێکی بە تۆمەتی "دزی" دەستگیرکرد
پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی سێ کەسی بە تۆمەتی "دز"ی و كەسێك كە پارەی ساختەی پێ بووە رایگەیاند.
پۆلیسی هەولێر رایگەیاند،"کارمەندانی پۆليسى شارەوانى هەولێر، توانیان هاوڵاتیەکی بەڕەگەز عه رەب دەستگيربكەن كه بڕى پارەى (690) هه زار دينار و (200) دۆلارى ساختەى لابوە. پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کرایەوە و رەوانەی دادگا کرا."
ئاماژەی بەوەشكرد، پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی هەولێر - نوسینگەی باکور، توانیان سێ تۆمەتباری دو تاوانی دزی جیاواز دەستگیربکەن کە لە چەندین شوێن کاری دزی و فێڵکردنیان ئەنجامداوە.
ئەوەشخراوەتەروو هەردوو تۆمەتبار بەناوی (ر. س. م)، تەمەن (22) ساڵ، و (و. م. ع)، تەمەن (40) ساڵ، هەستاون بە دزینی پارە و کەلوپەل لە دوکانداران لە بازاڕەکانی شاری هەولێر. هەروەها تۆمەتبار (ن. ز. ق)، تەمەن (23) ساڵ، هەستاوە بە دزین و فێڵکردن لە مارکێت و دوکانەکان لە چەندین شار و شارۆچکەی هەولێر و سلێمانی. سەرجەم تۆمەتبارەكانیش بەپێی ماددە (446) رادەستی دادگا كراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
PM:06:04:06/12/2019