ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ پهرلهمانى كوردستان به زۆرینهى دهنگ بڕیارێكى لهبارهى پڕۆژه یاساى چاكسازییهوه پهسهند كرد.
بەپێی زانیارییەکان، سیفەتی بەپەلە بەدەنگی ۸٥ ئەندام درا بە پڕۆژەکە و پێویستە لێژنەکان لەماوە ی ۲٤ کاتژمێر بۆ هەفتەیەک ڕاپۆڕتی خۆیان ئامادەبکەن، بۆ ئەوەی خوێندنەوەی دووەمی بۆ بکرێت.
بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان هەر پرۆژەیەک سیفەتی بەپەلەی پێ بدرێت دەبێت لە ماوەیەکی کەمدا راپۆرتی لەسەر ئامادەبکرێت و بخرێتە دەنگدانەوە.
ڕۆژی ١١ی ئەم مانگە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان پرۆژە یاسای چاکسازی لە( موچە وخانەنشینی و دەرماڵە و ئیمتیازاتەکانی تر) پەسەند کرد و ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستانی کرد بۆ ئەوەی پەسەند بکرێت.