وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ماوه‌ی پڕۆسه‌ی پێشه‌شكردنی خوێندنی دبلۆمی باڵا و ماسته‌ر و دكتۆرای ڕاگەیاند.
سه‌رتیپ خالس به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنی باڵا له فه‌رمانگه‌ی توێژینه‌وه و په‌ره‌پێدانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بە ماڵپەڕی وەزارەتەكەی راگەیاند له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵادا پرسی پرۆسه‌ی پێشكه‌شكردن و پلانی خوێندنی باڵا/دبلۆمی باڵا و ماسته‌ر و دكتۆرا له زانكۆ حكومیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (2019-2020) گفتوگۆی له‌باره‌یه‌وه كرا و بڕیاردرا له رێكه‌وتی (26-12-2019) پرۆسه‌ی پێشكه‌شكردن له زانكۆكان ده‌ستپێبكات، به‌ڵام به هۆی راگه‌یه‌نراوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەبارەی پشووەکانی سه‌ری ساڵ، بۆیه رێكه‌وتی ماوه‌ی پێشكه‌شكردن گۆڕانكاری به‌سه‌ر دا دێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بێت:
* ماوه‌ی پێشكه‌شكردن بۆ خوێندنی باڵا/دبلۆمی باڵا و ماسته‌ر و دكتۆرا: له (5-1-2020 تا 19-1-2020) به‌رده‌وام ده‌بێت.
* تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی: رێكه‌وتی (26-1-2020)
* ده‌ستپێكی ده‌وامی خوێندنی دبلۆمی باڵا و ماسته‌ر و دكتۆرا: رێكه‌وتی (16-2-2020).
به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنی باڵای وه‌زاره‌ت راشیگه‌یاند" كۆی گشتی پلانی خوێندنی باڵا/دبلۆمی باڵا و ماسته‌ر و دكتۆرا له زانكۆ حكومیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (2019-2020) بریتییه له (5375) كورسی خوێندن كه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
* 2615 كورسی خوێندن به خۆرایی بۆ زانكۆكان و زانكۆ نوێییه‌كان و زانكۆ پۆلیته‌كنیكیه‌كان ته‌رخان ده‌كرێت.
* 417 كورسی خوێندن كه كورسی گشتی به خۆرایی بۆ فه‌رمانبه‌رانی میلاكی هه‌میشه‌یی گشت وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم ته‌رخان ده‌كرێت و كه به شێوه‌ی سه‌رتاسه‌ری له نێوان خۆیان پێشبركێ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر كورسیه‌كان.
* 2343 كورسی خوێندن به شێوه‌ی پارالێل ده‌بێت و گشت خوازیارانی دامه‌زراو دانه‌مه‌زراو بۆیان هه‌یه له‌سه‌ر كورسی پارالێل پێشكه‌شی بكه‌ن كه خه‌رجی دارایی له‌سه‌ر ئه‌ستۆی خوازیار ده‌بێت.
سەرتیب خالس ئەوەشی خستەڕوو كە له ماوه‌یه‌كی نزیكدا پلان و ژماره‌ی كورسی خوێندن له گشت به‌ش و پسپۆرییه‌كان و كرێی خوێندنی دبلۆم و ماسته‌ر و دكتۆرا له لایه‌ن زانكۆكان راده‌گه‌یه‌نرێت.