سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ژینگە
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
ئەستێرەکان
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کولتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
بەتەمەنترین کەسی هەرێم و عێراق کۆچی دوایی کرد
سەلمە عەبدولقادر بە تەمەنترین ژنی هەرێمی كوردستان وعێراق کە دانیشتووی لە قەزای شارەزوور لە تەمەنی 122 ساڵیدا كۆچی دوایكرد، كە خاوەنی 250 نەوەیە، 40 ساڵ لەمەوبەر هاوسەرەكەی كۆچی دوایكردووە.
سەردار فایەق، یەكێك لە نەوەكانی (سەلمە عەبدولقادر) ناسراو بە نەنە سەلمە بە میدیاکانی ڕایگەیاند: ئەمڕۆ نەنە سەلمە لە تەمەنی 122 ساڵیدا لە قەزای شارەزوور كۆچی دواییكرد، ئەوەش دوای ئەوەی كە ماوەی چەند مانگێك بوو بە تەواوەتی باری تەندروستی تێكچوو بوو، كۆچی دواییشی نیگەرانییەكی زۆری لای ئێمە دروستكرد چونكە هەموومان شانازیمان بە نەنە سەلمەوە دەكرد كە وەك بە تەمەنترین ژنی عێراق و هەرێمی كوردستان ناوی دەرچووبوو".
ئاماژەی بەوەشكرد، نەنە سەلمە خاوەنی 250 نەوەیە لە 1/7/ 1897 لە گوندی (قەڵبەزە)ی ناوچەی شارەزوور لەدایك بووە، 40 ساڵ لەمەوبەر هاوسەرەكەی كۆچی دواییكردووە، لەماوەی 122 ساڵ تەمەنیدا هیچ جۆرە نەشتەرگەرییەكی بۆ ئەنجام نەدراوە خاوەن جەستەیەكی تەندروست بووە، تا پێش چەند مانگێكیش دەیتوانی بە قاچەكانی خۆی بڕوات و زۆر جۆر خواردنیش بخوات ئەمەش ببوە جێگەی سەرنجی پزیشكەكان.
ئەو نەوەیەی (سەلمە عەبدولقادر) بۆ دواڕۆژ ئەوەشی خستەڕوو، نەنە سەلمە خاوەن پێنج كوڕ و سێ كچ بووە، لە ساڵی 1974 یەكێك لە كوڕەكانی كە پێشمەرگە بووە شەهید دەبێت، ئەمەش لە بیری نە نەسەلە دەمێنێتەوە تا چەند ساڵێك ئەم ڕووداوەی هەر لەبیردا دەمێنێتەوە لە بیری نەدەچوەوە.
ژن
بەتەمەنترین
AM:12:13:19/12/2019
مەسعود بارزانی لەسەر "چەکدانانی پێشمەرگە" هاتە دەنگ
کۆڕەک تیلیکۆم: دەستەی راگەیاندنی عێراق ستەم و زۆرداریمان بەرامبەر دەکات
رۆژهەڵاتی کوردستان.."کەسێکمان کوشت کە دەستی لە سەرکوتکردنی گەلەکەماندا هەبوو"
٨٢ كارگهی ئهلمانی كهرهسه و چهكی كیمیاویان به عێراق فرۆشتوه
دیاردەیەک دەردەکەوێت و کاریگەری لە کوردستانیش هەیە
وەزارەتی تەندروستی هەرێم "قاوەی چوکلێتی" قەدەغە دەکات
ئەستێرەکان
بانە ١٢٣٤ بڵاو دەکاتەوە
نوێترین دەرکەوتنی هونەرمەند لەیلا فەریقی
ماڵی هونەرمەند عەلی ئەحمەد سووتا
بۆکان هەورامی بەرهەمێکی نوێ بڵاو دەکاتەوە
ئەوروپا.. هۆنراوەیەکی محەمەد پاکژ یەکێک دەبێت لە باشترینەکان
Spee Media