وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی دڵنیایی دەداتە کەم ئەندامان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان کە مووچەکانیان نابڕدرێت.
ئەمڕۆ هەینی لە ڕاگەیەندراوێکدا کوێستان محەمەد، وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دڵنیا دەکەمەوە، نە لە دوور نە لە نزیک باس لە بڕینی موچە و پشکنینی دووبارە نەکراوە، بە ڵکۆ بە ھاوکاری ھەموو لایەک لە وەزارەتمان شان بە شانی یەکتر لە ھەوڵی دابینکردنی سەرجەم ماف و ئیمتیازاتەکانتانداین".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا کۆێستان محەمەد ههموو ئهو دهنگۆیانه ڕهت دهكاتەوە كه باس له بڕینى مووچهى خاوهن پێداویستییه تایبهتهكان و دووباره پشكنین بۆیان دهكات و دەڵێت" بەرگری لە مافەکانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەکەن کە خۆی لە خاڵی نۆیەمی بەرنامەی کاری حکومەتی ھەرێمدا دەبینێتەوە".