بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ دووشەممە نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٦٥ دۆلار و ٩٥ سەنت لە بازاڕەکان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٦٠ دۆلارو ١٩ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت لە کاتێکدایە کە پێشوەچوون لە گفتوگۆكانی نێوان ئەمەریكا و چین لەسەر بازرگانی ئازاد و خواستی زیاتر لەسەر نەوت كە پاڵنەری بەرزبوونەوەی نرخەكە بوون.