بەهۆی رووداوێکی تەقەکردن لە بانكی شیمالی شاری هەولێر كەسێك برینداردەبێت، تەقەكەرەكە بۆ شوێنێكی نادیار هەڵاتووە و وتەبێژی پۆلیسی هەولێرلە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت "شەڕەكە بەهۆی كێشەیەكی تایبەتەوە بووە".
هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند" ئەمڕۆ سێشەممە کاتژمێر ١١ ى پێش نیوه‌ڕۆ له بانكى شیمال له هه‌ولێر له‌لایه‌ن كه‌سێكى نه‌ناسراوه‌وه ته‌قه‌كراوه".
وتیشی" شەڕەكە بەهۆی كێشەیەكی تایبەتەوە بووە، نەك پەیوەست بێت بە پارەی بانكەكەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد" له ئه‌نجامى ته‌قه‌كردنه‌كه‌دا كه‌سێك برینداربووه، لێكۆڵینه‌وه‌كانى هێزه ئه‌منییه‌كان له‌باره‌ى رووداوه‌كه‌وه ده‌ستیپێكردووه و تائێستا ئه‌نجامده‌رى رووداوه‌كه ده‌ستگیرنه‌كراوه".