هیوا میرزا سابیر کە یەکێکە لە سەرکردەکانى یەکگرتووی ئیسلامی، بەربژێربوونی خۆی بۆ پۆستی ئەمینداری گشتیی حزبەکە کشاندەوە و بڕیاری دا بە پشتگیریکردنی سەڵاحەدین محەمەد بەهادین.
هیوا میرزا سابیر لە پەیامێکدا ڕایگەیاند" له خه‌می قووڵمان بۆ پرۆژه‌ی یه‌كگرتوو و هه‌ستكردنمان به به‌رپرسیاریه‌تی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌گه‌ڵ سه‌لاحه‌دین به‌هادین كۆبووینه‌وه و ئه‌و ره‌شنووسه‌ی كه ئاماده‌م كردبوو وه‌ك پرۆژه‌ی ئێمه بۆ سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی یه‌كگرتوو، راده‌ستی سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌دینم كرد، بۆ ئه‌وه‌ی له ناو پرۆژه‌كه‌ی خۆی جێی بكاته‌وه".
دەشڵێت" پشتیوانی خۆم بۆ بەرێز مامۆستا سەڵاحەدین و پرۆژەکەی ڕادەگەیەنم و بەو هیوایەی هەموومان پێکەوە کاربکەین بۆ بەرەوپێشەوەبردن و گەشەدان بە یەگکرتوو".
ئەمەش لەکاتێکدایە پێشتر هه‌ریه‌ك له سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین و هیوا میرزا سابیر و ئه‌بوبه‌كر عه‌لی كاندیدی پۆستی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی بوون، به كشانه‌وه‌ی هیوامیرزا سابیر، كێبه‌ركێی ئه‌مینداری ته‌نیا له نێوان ئه‌بوبه‌كر عه‌لی و سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین-دا ده‌مێنێته‌وه.
بڕیاره سبه‌ینێ شه‌ممه ٢٨ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٩، یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به به‌شداری ٩٠٠ ئه‌ندام كۆنگره‌ی هه‌شته‌یه‌می خۆی له شاری هه‌ولێر ببه‌ستێت و كۆنگره‌كه دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی هیوا میرزا سابیر:
بسم اللەالرحمن الرحیم
وتعاونوا علی البر والتقوی
بۆ بەڕێزان ئەندامانی
کۆنگرەی هەشتەمی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان
سڵاوی خوای گەورەتان لێ بێت
خۆشەویستان:
لە سۆنگەی خەمی قوڵمان بۆ پڕۆژەی شکۆداری یەکگرتوو، لە ڕوانگەی هەست کردنمان بەبەرپرسیارێتی وئەرکی هەنووکەییمان و بەشداری کارامان بۆ گەشانەوەو گەرموگوڕ کردنەوەی گیانی ئازادی و برایەتی ودادپەروەری وکارکردن و تێکۆشانی یەکگرتوانە، لەبەرواری 27/12/2019 لەگەڵ بەڕێز مامۆستا صلاح ا‌لدین کۆبونەوەیەکی پڕ سودو ئامانجدارمان ئەنجامدا بۆ چۆنیەتی بەرنامەرێژی و نەخشەی ئایندەی یەکگرتوو لە ڕۆشنایی ئەو ڕەشنوسەی کە ئامادەکراوە بۆ کۆنگرە، هەروەها لەسەرداوای کۆمەڵێک لەخوشکان وبرایانی هاوکارمان گەیشتینە ئەوەی:
کەئامانج و مەبەست و بەرنامەی هەردوکمان وزۆرینەی هەرەزۆری یەکگرتوەکان چوون یەکەو هاو ئاراستەیەو پێویستی بە پاڵپشتی هەمومانە، بۆ ئەو مەبەستەو لە پێناو سەرخستنی باشتری کۆنگرەدا لەڕوانگەی هاوبه‌شی و هاوئاراستەیی پرۆژه‌كانمان و هاورابوونمان لەسەر ئەولەویاتی قوناغی داهاتوومان، بڕیارماندا و پێکهاتین لەسەر:
1_ئەونەخشەڕێگایەی بەندە کەئاراستەی ئەندامانی کۆنگرەم کردووە دەسپێرم بەمامۆستا صلاح ا‌لدین بۆ ئەوەی لەگەڵ پڕۆژەکەی خۆی لەخولی داهاتوودا بەپشتیوانی خوا بەڕاوێژ پێکەوەوبەهاوکاری هەمومان تەواوی دەکەین و هەوڵ دەدەین بۆ پیادەکردنیان وجێ بەجێ کردنیان.
2_ پاڵاوتنی خۆم بۆ پۆستی ئەمینداری گشتی یەکگرتوولەم خولەدا دەکشێنمەوە. هەروەها پشتیوانی خۆم بۆبەرێزمامۆستاصلاح ا‌لدین و پرۆژەکەی ڕادەگەیەنم.
بەو هیوایەی هەموومان پێکەوە کاربکەین بۆ بەرەوپێشەوەبردن وگەشەدان بەیەگکرتوو... هەوڵی جیدی بۆ سەرخستنی کۆنگرەی هەشت بۆئەوەی ببێ بە وێستگەی چاکسازی ونوێ بونەوەوگەشەپێدان وگۆڕانکاری وهێنانە پێشەوەی کەسەلێهاتو وخاوەن تواناوپسپۆری وبەهرە وداهێنانکارەکان...
بەهیوای رەزامەندی خوای گەورە وداهاتوویەکی روون وشکۆداروپڕلەسەرکەوتن وگەشە بۆ یەکگرتوەکان ..
هەرشادوسەرفەرازبن..
براتان هیوا میرزا سابیر
۲۷/۱۲/۲٠۱۹