لە شاری سلێمانی ٢٥ تۆن برنج لەناودەبرێت

لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت لەکۆگایەکی عەمبارکردنی خواردەمەنی دەست بەسەر بڕێکی زۆر برنجی دەگرن و لەناوی دەبەن.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند" ئەمڕۆ دووشەممە لەلایەن لیژنەی کۆگاکانی سەربەلیژنەهاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی و لەکۆگایەکی ناوچەی پیشەسازی، دەستیان بەسەر بڕی ٢٥ تۆن برنجی چەڵتوکدا دەگرن کە ئەسپێی هەڵهێناوە و شیاوی خواردن نییە".

 

دەشڵیت" هۆکاری ئەسپێ هەڵهێنانەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بەشێوەیەکی ناتەندروست و گەرمی شوێنەکە برنجەکەی تێدا عەمبار کراوە، بۆیە خراپ بووە وشیاوی خواردن وبەکار هێنان نییە".

 

وتیشی" رێنماییە تەندروستییەکان جەخت لە نەخوادنی ئەوخواردەمەنیانە دەکەنەوە کەمێرووی هەڵهێناوە، لەبەر ئەوەی زیان بەتەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت، بەڵام خاوەنی برنجەکە بەنیازبووە پاش بێژاندنەوە وپاککردنەوەی لەبازارەکانی شاری سلێمانی بەسەر هاوڵاتیاندا ساغی بکاتەوە".

 

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕاشیگەیاند" بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی تەواوی برنجە دەست بەسەرداگیراوەکە لەناودەبرێت و خاوەنەکەشی روبەروی یاسا دەکرێتەوە".




PM:02:30:30/12/2019