" 25 هەزار گەشتیار هاتوونەتە پارێزگای سلێمانی "

بەڕێوەبەرایەتی دەستەی گەشتوگوزاری سلـێمانی ئاشکرایدەکات لەماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا نزیکەی ٢٤ هەزار گەشتیار هاتونەتە پارێزگاکە.

 

ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئارام شوانی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی گشتی گەشت و گوزاری سلـێمانی ڕایگەیاند" لەماوەی چوار رۆژی رابردوودا نزیكەی ٢٥ هەزار گەشتیار بەمەبەستی بەسەربردنی جەژنی سەری ساڵ روویان لەپارێزگای سلێمانی كردووە كە زۆرینەیان لەناوچەكانی باشور و ناوەڕاستی عێراقن، هێشتا چوار رۆژی دیكەش ماوە بۆ هاتنی گەشتیار".

 

ڕاشیگەیاند" ساڵی رابردوو ٤٢ هەزار گەشتیار بۆ جەژنی سەری ساڵ سەردانی پارێزگای سلێمانییان كردبوو، بەڵام ئەمساڵ پێشبینی هاتنی زیاتری ئەو ژمارەیە دەكەن".

 

سالانە لەگەڵ هاتنی بۆنە و یادەکاندا ژمارەیەکی زۆر گەشتیار لە ناوچەکانی خوار و ناوەڕاستی عێراقەوە دێنە هەرێمی کوردستان و سەردانی ناوچە گەشتیارییەکان دەکەن.

 

 

 
 




PM:08:12:31/12/2019