نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ئەهلیەكان دیاریكرا
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانی هه‌ولێر ئاشكرای ده‌كات" بۆ مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌با له حه‌وت هه‌زار و ٢٥٠ تاوه‌كو ١١ هه‌زار و ٧٥٠ دینار دیاریكراوه".
قاره‌مان مه‌ولود، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی مۆلیده ئه‌هلییه‌كانی هه‌ولێر رایگەیاند" نرخی كاره‌بای موه‌لیده له مانگی ١٢ی ٢٠١٩ بۆ هه‌ر كاتژمێرێك كاره‌با، بڕی ٣٩ دینار دیاریكراوه‌و هه‌ر موه‌لیده‌یه‌كیش له نێوان ١٢٠ بۆ ١٨٠ بۆ ٣٠٠ كاتژمێر كاریان كردووه".
ناوبراو سه‌باره‌ت به نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ش وتی". نرخی ئه‌مپێری كاره‌بای موه‌لیده به سێ جۆر دیاریكراوه، ئه‌وانه‌ی له مانگێكدا ٣٠٠ كاتژمێر كاریان كردووه بۆ یه‌ك ئه‌مپێر ١١ هه‌زارو ٧٥٠ دینار‌و ئه‌وانه‌شی ١٨٠ كاتژمێر كاریان كردووه، نۆ هه‌زار دینار‌و ئه‌وانه‌شی ١٢٠ كاتژمێر كاریان كردووه حه‌وت هه‌زارو ٢٥٠ دینار بۆ یه‌ك ئه‌مپێر ئه‌ژمار كراوه".
له‌باره‌ی خشته‌ی پێدانی كاره‌باش بۆ مانگی ١ی ٢٠٢٠ یش، قاره‌مان مه‌ولود دەڵێت" پێدانی كاره‌بای موه‌لیده به‌مجۆره ده‌بێت، كه له‌كاتی نه‌مانی كاره‌بای نیشتمانی شه‌فتی یه‌كه‌م له كاتژمێر ١ی دوای نێوه‌رۆ بۆ كاتژمێر ١ی شه‌و كاره‌بای موه‌لیده به هاووڵاتیان ده‌ده‌ن، شه‌فتی دووه‌م له كاتژمێر ٦:٣٠ خولی به‌یانی تاكو كاتژمێر ٨:٣٠ خوله‌كی به‌یانی كاره‌با ده‌ده‌نه‌وه به هاووڵاتیان و شه‌فتی سێیه‌میش له كاتژمێر ٤ی ئێواره تا كاتژمێر ١ی شه‌و كاره‌بای موه‌لیده ده‌ده‌ن".
PM:02:09:02/01/2020