ته‌رمى ئافره‌تێكى كورد دۆزرایه‌وه‌

لە ڕاگەیەندراوێکدا رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند" تەرمی یەکێک لە چالاکانی ژینگەپارێزی خەڵکی مەهاباد کە یەک حەفتەی بوو دیار نەمابوو، لە جادەی بۆکان-مەهاباد دۆزرایەوە".

 

رێكخراوى هەنگاو بۆ مافى مرۆڤ ئاماژەی بەوەکردووە" سەرلەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی "خەدیجە خەدیر" چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی مەهاباد لە جادەی بۆکان- مەهاباد دۆزرایەوە".

 

هەنگاو دەشڵێت" پۆلیسی مەهاباد لە ڕێگەی بەدواداچوونی فیلمی کامێرای چاودێریەوە توانیویەتی سەرەداوێک لەو ژنە بدۆزێتەوە".

 

ڕاشیگەیاند" خەدیجە ڕۆژی چوارشەممەی هەفتەی ڕابردوو لە کاتی چوونەدەر لە ماڵ سواری ئۆتۆمبێلی یەکێک لە دراوسێکانی خۆی بووە و دواتر هەر لە لایەن ئەو کەسەوە دوای دزینی تەڵاو پارەکانی کوژراوە و لە جادەی بۆکان بۆ مەهاباد تەرمەکەی ناشتووە".

 

 




PM:05:13:05/01/2020