ئەنجومەنی وەزیران بڕیار دەدات وه‌رگرتنه‌وه‌ی قیستی سه‌ر یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبونی هاووڵاتیان له ١٠ ساڵه‌وه بۆ ٢٠ ساڵ درێژدەکرێتەوە.
بەپێی نوسراوێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمى كوردستان، كه له رێكه‌وتى 26ى تشرینى دووه‌م ده‌رچووه، به‌هۆی قه‌یرانی دارایی سودمه‌ندبوانی سندوقی نیشته‌جێبون له‌ساڵی ٢٠١٦ەوە پاره‌یه‌كی زۆریان له‌سه‌ر كۆبوەته‌وه قیسته‌كانیان نه‌گه‌ڕاندوەته‌وه و داوا ده‌كه‌ن له رێكه‌وتی هه‌ڵگرتنی پاشه‌كه‌وته‌وه ده‌ست به دانه‌وه‌ی قیسته‌كانیان بكه‌ن نه‌ك هه‌موو قه‌رزه‌كانیان به‌سه‌ریه‌كه‌وه لێ وه‌ربگیرێته‌وه.
سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم دەربارەی ئەم کێشەیە سێ بڕیارى ده‌ركردووه:
1. له رێكه‌وتی هه‌ڵگرتنی پاشه‌كه‌وته‌وه قیسته‌كانیان لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه.
2. پێویسته ببه‌خشرێن له سوودی دواكه‌وتن تاوه‌كو رێكه‌وتی هه‌ڵگرتنی پاشه‌كه‌وت.
3. ئه‌و سودمه‌ندانه‌ی كه 80%ی نرخی یه‌كه‌كانیان وه‌رگرتوه گه‌ڕانه‌وه‌ی قیسته‌كانیان له 10 ساڵه‌وه بكرێت به 20 ساڵ.
ئەم بڕیارە کەمێک قورسایی دارایی سەرشانی هاولآتیان سووک دەکات.