بگوێرەی بڕیارێکی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، کورسیەکانی خوێندنی باڵای ماستەرو دکتۆرا لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەشی تەندروستی کۆمەڵ ڕەتکردەوە.
له نوسراوهكهدا وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندیی نیشان نەداوە بۆ کردنەوەی کورسی خوێندنی باڵا لەبەشی تهندروستی و كۆمهڵ و شیکاری نەخۆشییەکان له زانكۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی.
بەپێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ یەکەم جارە ئەم ساڵ زۆرترین کورسی خوێندنی باڵا بکرێتەوە لەھەرێمی کوردستان و فێرخوزان سودمەندبن لێی.