د.بەشیر حەداد جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئەمڕۆ پێنج شەممە دڵنیایی دا بە هاوڵاتیانی هەرێم لە ناردنی مووچە لەبەغداوە بۆ هەرێم.
بەشیر حەداد لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی، فەیسبووك،نووسیویەتی "دڵنیایی ده‌ده‌ینه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن به‌غداوه به‌رده‌وام ده‌بێت".
لێدوانەکەی حەداد لە کاتێکدا دۆخی بەغدا شێواوە و حکومەتی کاربەڕێکەر ئیدارەی وڵات دەدات و تا ئێستا بودجەی ٢٠٢٠ لە حکومەتەوە نەگەیشتۆتە پەرلەمانی عێراق.