دوێنێ بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەجۆرەكانی بارهەڵگر و پاسێك، نزیكەی ١١ كەس برینداربون، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شۆفێری پاسەكە بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانیلەدەستدا.
ڕێژەن بورهان بەڕێوبەری پۆلیسی هاتوچۆی دەربەندیخان ڕایگەیاند" به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ "دیار ئه‌حمه‌د" شۆفێرى ئه‌و پاسه‌ى دوێنێ تووشى ڕووداوى هاتووچۆ بوو گیانى له‌ده‌ستدا".
وتیشی" ناوبراو خەڵکی شاری كه‌لاره‌و ته‌مه‌نی ٢٣ ساڵ بوو، بەهۆی سەختی برینەکەی لە نەخۆشخانەی شاری سلێمانی بەیانی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا".
ئەمەش لەکاتێکدایە نیوەڕۆی دوێنی یه‌كشه‌ممه، له‌ئه‌نجامی روداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگه‌ی نێوان ده‌ربه‌ندیخان – وارماوا له‌نێوان دو ئۆتۆمبێلی جۆره‌كانی پاس و بارهه‌ڵگرێك، ١١ كه‌س برینداربون، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیشانه‌وه، ژماره‌یه‌ك له‌برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی گواسترانه‌وه.
جێی ئاماژەیە ڕێگای نێوان كەلار_سلێمانی بە ڕێگای مەرگ ناودەبرێت، بەهۆی خراپی و نالەباری ڕێگاكەوە.لەماوەی ڕابردوودا زۆرترین ڕوداوی هاتووچۆ لەو ڕێگا ڕویداوە.