دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی نا سه‌قامگیری كه‌شوهه‌واو بارینی به‌فر له سه‌نته‌ری شاری سلێمانی گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێده‌وڵه‌تی راگیران، له ئێستادا گه‌شته‌كان ئاسایی بوونه‌ته‌وه.
تاهیر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایگەیاند" بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک سەرجەم گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەهۆی خراپی کەشوهەواوە راگیران، بەڵام لە کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانیی ئەمڕۆ شەممەوە سەرجەم گەشتەکان دەستیانپێکردووەتەوە".
ئەوەش لەکاتێکدایە، لەشەوی رابردووەوە شەپۆلێكی بەفر و باران هەرێمی كوردستانی گرتەوە و بەوهۆیەشەوە دەوامی خوێندن لەبەشێکی زۆر لە بەڕێوبەرایەتییەکانی پەروەردەی سنوری سلێمانی راگیران.