وەزارەتی دارایی داوایەک لە ئەنجومەنی وەزیران دەکات



وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، داوایەکی گرنگ لە ئەنجومەنی وەزیران دەکات کە تیایدا داوای لێخوشبوونی گومركی بۆ ئەو خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌تانه‌ دەکات كە دەیانەوێ ئۆتۆمبێلێك هاوردەی هەرێمی كوردستان بكەن.


رۆژی ٢٦ی کانوونی دووەم وه‌زاره‌تی دارایی بە نووسراوی ژمارە ٦٠٠ کە ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستانی كردووە، تیایدا هاتووە كە هاوكاریی خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان بكرێت بە لێخوشبوونی گومركییان لە هێنانی ئۆتۆمبێلێك.


سرەتا وەزارەتی دارایی و ئابووری ئاماژە بە نووسراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرك كراوە، كە ناوەڕۆكەكەی باس لەوە دەكات ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیران وەربگێرێت لە لێخوشبوونی گومركی بۆ ئەو خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌تانه‌ی كە دەیانەوێ ئۆتۆمبێلێك هاوردەی هەرێمی كوردستان بكەن.


هەروەها لەو نوسراوەدا مەرجی ئەوە دانراوە ئەو ئۆتۆمبێلەی دەهێنرێت دەبێت بۆ تایبەتمەندیی خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان دروست كرابێت.
 



PM:02:12:03/02/2020