کارەبایی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" پێوەری زیرەك بۆ سبەینێ لە دوو گەڕەكی دیكە دەبەسترێت و كارەبایان نابێت، دەشڵێت" لە پێناو پاراستنی ئامێرە كارەباییەكان ئێوارە پێش لێدانەوەی كارەبا بۆ یەكەمجار هەموو ئامێرە كارەباییەكانیان بكوژێننەوە و دواتر لەدوای یەك هەڵیان بكەنەوە".
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی دەست "سپی" کەوتووە بەڕێوەبەرایەتی کارەبایی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە" دانیشتوانی گەڕەكی (سارداو) ئەو ماڵانەی دەكەونە سەر هەردوو فیدەری (٤٠٢) لەگەڵ گەڕەكی (كوردسات) ئەو ماڵانەی دەكەونە سەر فیدەری (٤٠٩) سبەینێ سێ شەممە پێوەری زیرەكی كارەبایان بۆ دەبەسترێت".
ڕاشیگەیاندووە" لە كاتژمێر ٨ی بەیانی بۆ ٤ی ئێوارە كارەبای نیشتمانی و مۆلیدەیان نابێت، واتە مۆلیدەی ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت كار بكەن، ئەوەش لە پێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاووڵاتیان خۆیان".
لە ڕاگەیەنراوەكەدا کارەبایی سلێمانی دەشڵێت" لە پێناو پاراستنی ئامێرە كارەباییەكان پێویستە هاووڵاتیان ئێوارە پێش لێدانەوەی كارەبا بۆ یەكەمجار هەموو ئامێرە كارەباییەكانیان بكوژێننەوە و دواتر لەدوای یەك هەڵیان بكەنەوە".