پەرلەمانی كوردستان رۆژی سێشەممە کۆدەبێتەوە
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بەفەرمی بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان دەكات بۆ كۆبوونەوەی رۆژی سێشەممە، كە ئەمڕۆ فراكسیۆنەكان لەسەری رێككەوتن.
لە بەیاننامەیەكدا کە ئاراستەی سەرجەم ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان كوردستان كراوە محەممەد سادق سورچی، سەرۆكی كاتیی پەرلەمانی كوردستان داوا لە پەرلەمانتاران دەكات رۆژی سێشەممە ئامادەی دانیشتنی پەرلەمان بن.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە "لەسەر داوای فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان ئاگاداری سەرجەم ئەندامە بەرێزەكانی پەرلەمانی كوردستان دەكەین ، كاتژمێر (11) ی پێشنیوەرۆی رۆژی سێشەممە رێكەوتی 29/4/2014 لەپەرلەمانی كوردستان ئامادە بن بۆ تەواوكردنی بەرنامەی كاری دانیشتنی یەكەم بەمەبەستی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان
PM:02:09:27/04/2014