یاسای ژمارە (٢)ی ساڵی ٢٠٢٠ یاسای چاكسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەكان و خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان-عێراق، لە رۆژنامەی وەقایعی كوردستان بڵاوكرایەوە.
ئەمڕۆ هەینی بە گوێرەی رێككارەكانی دەركردنی یاسا، دوای پەسندكردنی دەقی یاساكان لە لایەن سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە، لە رۆژنامەی وەقائیعی كوردستان بڵاودەكرێتەوە و لە رۆژی بڵاوكردنەوەیەوە كاری پێدەكرێت.
لە چوارچێوەی هەوڵەكانی بۆ چاكسازی و نەهێشتنی گەندەڵی، پڕۆژە یاسای چاكسازی لە لایەن كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە رەوانەی پەرلەمان كرا و دوای پەسندكردنیشی لە لایەن پەرلەمانەوە، سەرۆكی هەرێمی كوردستان واژووی لەسەر كرد..