حکوومەتی هەرێمی کوردستان لیژنەیەکی باڵا بۆ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی پێک دەهێنێت و لە ماوەی ساڵێکیش ئەنجامی جێبەجێکردنی یاسای چاسکازی لە سەر هەرێمی کوردستان دەردەکەوێت، بریاریشە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو یاساکە لە رۆژنامەی وقایعی کوردستان بڵاوبکرێتەوە، لەو رۆژەوەش یاساکە کاری پێدەکرێت.
بەپێی زانیارییەکان حکومەتی هەرێمی کوردستان لیژنەیەکی باڵا بۆ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی پێکدەهێنێت و لە ماوەی ساڵێکیش ئەنجامی جێبەجێکردنی یاسای چاسکازی لە سەر هەرێمی کوردستان دەردەکەوێت.
ئەنجومەنی وەزیران بەپێی ئەحکامەکانی ئەو یاسایە، ماددەکانی جێبەجێ دەکات. سەرەتا لیژنەیەکی باڵا بۆ جێبەجێکردنی یاساکە و دواتر هەر وەزارەتێکی تایبەتمەند لیژنەی لاوەکی بۆ جێبەجێکردنی یاساکە دەردەکەن، ئەو لیژنانەش بەپێی پەیڕەوێك کاردەکەنه کە ئەنجومەنی وەزیران بۆ جێبەجێکردنی دەری دەکات.