سلێمانی.. گرفتی غازی ماڵان چاره‌سه‌ر كرا



سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایده‌گه‌نێت" چاودێری سه‌رجه‌م كارگه‌كانی غاز و بریكاره‌كانی دابه‌شكردنی غاز ده‌كه‌ن و  گرفتی غازی ماڵان چاره‌سه‌ر كراوه‌‌".

لەو بارەیەوە له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند" لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، ئاسایشی ئابوری و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی نه‌وت و كانزاكان‌ به‌وردی چاودێری سه‌رجه‌م كارگه‌ وبریكاره‌كانی دابه‌شكردنی غازی ماڵان له‌سنوری پارێزگای سلێمانی ده‌كه‌ین و نرخی غازی ماڵان نرخه‌كه‌ی وه‌ك خۆیه‌تی و پێویسته‌ به‌ نرخی حه‌وت هه‌زار و (٥٠٠) دینار بگاته‌ ده‌ستی هاوڵاتیان".

وتیشی" له‌ دو رۆژی رابردودا غازی پێویست هاتوه‌ته‌ شاری سلێمانی و گرفتی غازی ماڵان چاره‌سه‌ر كراوه‌"‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد" رۆژی هه‌ینی كه‌پشوی فه‌رمییه‌ لیژنه‌كان سه‌رپه‌رشتی دابه‌شكردنی غازی ماڵانیان له‌گه‌ڕه‌كه‌كاندا كردوه‌، هه‌ر كارگه‌ و بریكارێك به‌نرخی زیاتر له‌ نرخی دیاریكراو غازی ماڵان بفرۆشێت، له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه‌ روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌".



 



PM:03:06:08/02/2020