١٣ کۆچبەر لە وان بەهۆی سەرماوە رەقبوونەوە

بەهۆى خراپى کەش و هەوا، (١٣) کۆچبەر لەسنورى باکورى کوردستان رەقبونەوە و تائێستاش تەرمەکانیان نەدۆزراوەتەوە.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە محەمەد ئەمین بیلمەز، پارێزگارى وان لەوبارەیەوە رایگەیاند" شەوی رابردوو فەرماندەیی هێزە جەندرمەكانی توركیا لە چاڵدێران پێان راگەیاندوون كە ١٣ كۆچبەری نایاسایی لە خاكی ئێرانەوە هاتوون بەهۆی سەرماوە رەقبوونەتەوە و گیانیان لە دەستداوە".

 

پارێزگاری وان ڕاشیگەیاندووە" لە ئێستادا بەهۆی خراپی كەش و هەوا و بارینی بەفرەوە ناتوانن بچنە ناوچەكە و دواتر پاش ئارام بوونەوەی كەشوهەوا بەدواداچوون دەكەن بۆ رووداوەكە و گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئێران دەكەن".

 

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، (١٠) کەس لەو کۆچبەرانە هاوڵاتى ئەفغانین و سێ کەسیان خەڵکى کۆبانێى رۆژئاواى کوردستانن.

 



PM:12:05:09/02/2020