بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە ١٠ی شوبات لیرەی تورکی و تمەنی ئێرانی دابەزینی بەرچاوی بەرامبەر دۆلار و دیناری عێراقی تۆمار کرد.
خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٠ هەزارو ٩٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٢ هەزار دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٣ هەزارو ٨٥٠ دینار.
نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٩ هەزارو ٩٥٠ دینار، لە رۆژانی رابردوودا لەسەرو ٢٠ هەزارەوە بوو.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٨ هەزارو ٨٥٠ دینار، دوێنێ بە ٩ هەزار بوو، رۆژانی پێشووتریش لە ٩ هەزار بەرزتر بوو.