بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە لە قەزای سۆران ٤٠ ئۆتۆمبێل زیانیانپێگەیشتووە
بە هۆی هەرەسی بەفرەوە لە قەزای سۆران سەقفی چەند پێشانگایەكی ئۆتۆمبێل و دوو هۆڵ و چەند خانوویەك داڕمان.
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەرگری شارستانی سۆران رایگەیاند" بەهۆی بارینی بەفرێكی زۆر لە سۆران، جەمەلۆنی چوار پێشانگای ئۆتۆمبێل هەرەسیان هێناوە و نزیكەی ٤٠ ئۆتۆمبێل زیانیان پێگەیشتووە".
دەشڵێت" سەقفی دوو هۆڵ و ژمارەیەک خانوویەك داڕماون، جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێكی گیانی بە دواوە نەبووە".
PM:01:56:14/02/2020