دادگای لێكۆڵینەوەی سلێمانی فەرمانی دەستگیر كردن بۆ ئەندامێكی پێشووی سەركردایەتی یەكێتی دەردەكات و دەقی فەرمانەكەش دەدات بە هەردوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی بۆ جێبەجێ كردنی.
بەپێی فەرمانی دەستگیر كردنەكە، كە وێنەی دراوە بە مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان، داوا كراوە سامان گەرمیانی، ئەندامی سەركردایەتی و بەرپرسی مەڵبەندی گەرمیانی حزبەكە ڕەوانەی بنكەی پۆلیسی سەیوان بكەن بەهۆی ئەوەی فەرمانی دەستگیر كردنی هەیە.
بڕیاری دەستگیركردنی سامان گەرمیانی، درا بە فرۆكەخانەكانی شارەكانی سلێمانی و هەولێرو داواش كرا بەدەستبەسەركراوی بیدەن بەدەستی پۆلیسی سەیوانی شاری سلێمانی، ماددەی (٤٣٢) لە یاسای سزادانی عیراقی تایبەتە بە "هەڕەشە كردن".