سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ به‌شداریی له خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شاری سلێمانی كرد و رایگه‌یاند" ئێمە بە عەقڵ و مەنتیق شەڕی دەسەڵات دەكەین، ئەوانەش كە لەماڵەوەن بەدڵ لەگەڵتانن".
شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له خۆپیشاندانه‌كه‌ی شاری سلێمانی كه له پاركی ئازادی سازكرا، راگه‌یاند" ئێوه بۆ كاتژمێرێك هاتن، به‌ڵام په‌یامه‌كه‌تان باش گه‌یشت".
وتیشی" ئێستا هه‌زاران كه‌س خۆپیشاندان ده‌كه‌ن و دڵنیا ده‌بین به ملیۆنان كه‌س، جه‌ختیشی كرده‌وه كه ده‌یه‌وێت هیوا به خه‌ڵك ببه‌خشێت و وه‌ك هاوڵاتییه‌ك هاتووه‌ته ناو خۆپیشانده‌ران نه‌ك وه‌ك سه‌رۆكی حزبێكی سیاسی".
ڕاشیگەیاند" چەندین دیعایە دەكەن بۆ ترساندنی خەڵك، وەك دیعایەی كۆرۆنا و دیعایەی كوژرانی خۆپیشاندەران و چەندین شتی دیكە".
ئاشكراشی كرد: لە یەكێتی و پارتی و حزبەكانی دیكە خەڵكی باش هەیە و ئێمەش شەڕی ئەوانە ناكەین و دەبێت هەوڵ بدەین مافەكان بەدەست بهێنین.
شاسوار عه‌بدولواحید وتیشی" ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت، ئه‌وا خۆپیشاندانه‌كان گه‌وره‌تر ده‌بن، به خۆپیشانده‌رانیشی وت، ئێوه سه‌لماندتان كه هیوا ماوه، ئێمه‌ش هیوا ده‌گێڕینه‌وه".
ئەمڕۆ شەممە کاتژمێر ٣:٠٠ی پاشنیوەڕۆ دژی نەبوونی خزمەتگوزاری و دانەمەزراندن و هەلی كار و پاشەكەوتی مووچە و نەبوونی سووتەمەنی، خۆپیشاندانی سەرتاسەری لە شار و شارۆچكەكانی هەرێم دەستی پێكرد.