حکومەت نەیکرد
هاوڵاتیان مەرزی مونزرەیەیان داخست

حکومەتی عێراق هەرچەندە بڕیاری دەرکردبوو دەروازە سنوریەکان لەبەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دابخات، بەڵام دەروازەی مونزریەی دانەخست و ئەمڕۆ خەڵکی خانەقین خۆیان بەخۆپیشاندان دایناخست.


ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ یشبوات دانیشتووانی شارۆچكەی خانەقین، لە خۆپیشاندانێكدا بۆ سەر مەرزی مەنزەرییەی سنووری پارێزگای دیالە، مەرزەكەیان داخست.

 
دوای دەركەوتنی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لەئێران، حكومەتی عیراق و هەرێمی كوردستان بڕیاری ڕاگرتنی گەشتی هاووڵاتیانیان بۆ ئێران و گەشتیارانی ئێرانی بۆ هەرێمی كوردستان ڕاگرت، ئەو هاوڵاتیانەش كە دەگەڕانەوە بۆ ماوەی 14 ڕۆژ دەخرێنە ژێر چاودێرییەوە، بەڵام لە مەرزی مەنزەرییە، بەبێ هیچ ڕێوشوێنێك گەشتیاران دەهاتنەوە ناو عیراق و هەرێمی كوردستانەوە.

 
تا ئێستا هۆکری دانەخستنی ئەو مەرزە لەلایەن دەسەڵاتدارانی عێراقەوە نەزانراوە.

 



AM:12:16:27/02/2020