هەولێر.. گروپێکی ماتۆڕ سکیل دەستگیرکران

پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی گروپێکی ماتۆڕ سکیلی راگەیاند کە ژمارەیان ١٤ ماتۆڕسکیلە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند" لەڕێگای نێوان شەقامی (١٢٠) مەتری و فلۆریا ستی هەڵسابوون بە بێزارکردنی خەڵک به نمایش كردن لەم شەقامە، ئێمەش بەدواداچونمان بۆ ئەم حاڵەتە کرد و توانیمان (١٤) ماتۆڕ سکیل دەستگیر بکەین کە شۆفێری ئەم ماتۆرسکیلانە ساڵیانە و مۆڵەتی لێخوڕینیان نەبووە".

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە" هەر كەسێكیش ئەو جۆرە كردارە دووبارە بكاتەوە، رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر دەگیرێتە بەر و ماتۆڕسکیلەکەی دەستی بەسەردا دەگیرێت و بەپێی یاسا سزا دەدرێت".

 

ئاماژەی بەوەشکراوە" پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخراو ماتۆڕ سکیلەکان دەستیان بەسەر داگیرا و شۆفێرەکانیش رادەستی دادگا کران".




AM:09:40:29/02/2020