به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان ڕایدەگەیاند" ژمارەی ئەو هاووڵاتییانەی لە کەلار خراونەتە ژێر چاودێرییەوە گەیشتووەتە ۱٦۸ هاووڵاتی و تا ئێستاش هی حاڵەتێکی گوماناوی کۆرۆنا تۆمارنەکراوە".
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان، باس لەوەش دەکات "لەماوەی ۲٤ کاتژمێری رابردوودا ۲ هاووڵاتی له مه‌رزی په‌روێزخانه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه هەرێمی کوردستان و پاش پشكنینی سه‌ره‌تایی، ره‌وانه‌كراون بۆ گەره‌نتینه‌ی كه‌لار".
هەروەها "له‌نه‌خۆشخانه‌كانی گه‌رمیان، تائێستا هیچ حاڵه‌تێكی گوماناوی تۆمار نه‌كراوە و كۆی گشتی ئه‌وانه‌ی ئێستا له کەرێنتینەدان گەیشتووەتە ۱٦۸ کەس".
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان "له‌و ماوه‌یه‌دا له هه‌رچوار بازگه‌ی ده‌روازه‌ی گەرمیان به دیوی ناوچه‌كانی تری عێراق (كفری، زینانه، شێخ له‌نگه‌ر و ساڵه‌ح ئاغا)، تیمی ته‌ندروستی تایبه‌ت جێگیر كراون و تیمەکان له ۲٤ کاتژمێری رابردوودا پشكنینیان بۆ ۳ هەزار و ٤٦۳ هاووڵاتی کردووە".