بەپەلە.. لەكەركوك یەكێتی لەپێشەوەیە
ئەنجامە بەراییەكان لە شاری كەركوك نیشانی دەدات كە یەكێتی نیشتمانی كوردستان زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوەو لانیكەم 5 كورسی پەرلەمانی عێراقی تا ئێستا بەدەست هێناوە.
بەپێی جیاكردنەوەی تا ئێستای دەنگەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق یەكێتی نیشتمانی كوردستان زۆرترین دەنگی بەدەست هێناوە.
بەپێی زانیارییەكانی سپی میدیا لە 6 كورسی پەرلەمان لە كەركوك یەكێتی لانیكەم تا ئێستا 5 كورسی بەدەست هێناوە.
ژمارەی كورسییەكانی كەركوك بۆ پەرلەمانی عێراق 12 كورسیە كە 6 كورسی بۆ كوردە.
PM:09:33:30/04/2014