" دەروازە سنوورییەکانی نێوان هه‌رێم و ئێران بۆ بازرگانی کراوەیە "
سەرۆکی ژووری بازرگانی هاوبەشی ئێران و عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هەموو دەروازە سنوورییەکان بۆ هەناردە کردن له‌ئێرانه‌وه بۆ عێراق کراوەیەوە. نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمیش له‌تاران جه‌خت ده‌كاته‌وه كه ئاڵوگۆڕیی بازرگانی به‌رده‌وامه.
یەحیا ئال ئێسحاق سەرۆکی ژووری بازرگانی هاوبەشی ئێران و عێراق به‌ئاژانسی هه‌واڵی مێهری راگه‌یاندووه" ڕۆژانە و بە بێ هیچ ڕاگیرانێک بارهەڵگرەکانی ئێران بارەکانیان لە سنوورەکانی حاجی ئۆمه‌ران، باشماخ، پەروێزخان، شەلەمچە و چەزابە دەبەنە ناو عێراق".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه" كه له‌سه‌ره‌تای مانگی رابردوو تا ئێستا ٧٤٩ بارهەڵگر لە سنووری شەلەمچە، ٣٢١ بارهەڵگر لە سنووری چەزابە، ٦٥٩ بارهەڵگر لە سنووری مێهران، ٣٥٥ بارهەڵگر لە سنووری سوومار و ١٢٩ بارهەڵگر لە سنووری خەسرەوی چوونەتە ناو عێراق".
هاوكات نازم ده‌باغ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له تاران به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندووه" بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران نەبۆتە هۆی داخستنی سنورەکان و ڕاگرتنی مامەڵەی بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران بەپێچەوانەوە لەژێر چاودێری ئاسایش و تیمی تەندروستی بەردەوامە، هەر ئەمڕۆ بەیانی هه‌زار ئۆتۆمبێلی "ترانزهیت" لەبەندەر عەباسەوە چاوەڕێێان دەکرد بێنە باشماخ ڕێگەیان پێدرا بپەڕنەوە".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، كه جارێکی تر لە (1ی ئاداره)ه‌وه بۆ ماوەی هەفتەیەکی تر بڕیاری بەکراوەیی هێشتنەوەی سنورەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران درێژكراوه‌ته‌وه.
PM:02:36:02/03/2020