له‌چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ خۆپارێزیی له‌ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌ر بڕیاری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی كاره‌كانی پرۆژه‌ی به‌ستنی پێوه‌ری زیره‌ك راگیرا.
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه" له چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا و له‌سه‌ر بڕیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی، كاره‌كانی پڕۆژه‌ی به‌ستنی پێوه‌ری زیره‌ك راگیرا تاوه‌كو به‌رواری 7 ى 3 ى 2020، له كاتێكدا ئه‌مڕۆ بڕیاربوو له فیده‌ری 20 له گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری كار بكه‌ن".
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو" به‌پێی كۆتا ئامار تاوه‌كو رۆژی 1 ى 3 ى 2020، (81300) پێوه‌ری زیره‌ك دانراوه، هه‌روه‌ها (26780) بۆرد به‌ستراوه و له (77) فیده‌ر كاركراوه له (25) گه‌ڕه‌كی شاری سلێمانی".