وەزارەتی تەندروستی داوای هاوکاری لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات
وەزیری تەندروستی هەرێم رایدەگەیەنێت" داوای هاوکاری لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەین، بۆ رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشی ڤارۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19".
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایتی فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە، لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی وەزارەتی تەندروستی و فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرجەم کونسڵگەری، نوێنەرایەتیەکانی وڵاتان لەهەرێم بڕیارە ئەمڕۆ سێ شەممە ئەنجام بدرێت داوای هاوکاری لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەین.
ناوبراو دەشڵێت" وێڕای خستنە ڕووی ڕەوشی هەرێمی کوردستان بۆ ئەم نەخۆشیە، داواکاری و بانگەوازی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتان و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین، بۆ هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشیە و دابینکردنی پێداویستیە پزیشکیەکان".
ئەوە لە کاتێکدایە، تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان پێنج حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە سەرجەمیان لە سلێمانین و لە وڵاتی ئێرانەوە هاتوونەتەوە.
PM:04:56:03/03/2020