سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ژینگە
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
ئەستێرەکان
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کولتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
بەرپرسێکی باڵای هەرێم هۆشداری دەدات لەسەر نوێژی جەماعەت
بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی تەندروستی هەرێم هۆشداری دەدات لەسەر بڵاوبوونەوەی زیاتری تووشبوانی کۆرۆنا لە کاتی سازدانی نوێکی جەماعەتدا.
د. خاڵس قادر، بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی "هەموو گردبوونەوە و قەڕەباڵغیەک جێی مەترسیە پێویستە خۆمانی لێ بەدوور بگرین بەتایبەت لە شوێنی داخراو".
لەبارەی کۆبوونەوەی نوێژخوێنان لە مزگەوتەکان ئەو پزیشکە هۆشداریی دەدات و دەڵێت "بۆ نوێژی هەینیش هەمان مەترسی هەیە لەسەر ژیانی ئەو موسڵمانانەی ئامادە دەبن دەستنوێژ شووشتن دەکرێت دەستەکانت پاکژ بکاتەوە بەڵام لەگەڵ یەکەم بەرکەوتنی دەستت بەهەر شتێکی تر ، تەنانەت بەرماڵ و زەویەکەی پێشت، دەکرێ دووبارە بە ڤایرۆسەکە پیس بێتەوە و ئەگەر بۆ دەم و لووت و چاوت بەریت ئەوا ڤایرۆسەکە بۆ خۆت دەگوازیەوە".
د. خاڵس قادر ئەوەش دەخاتە روو کە"کێشەکە لە گردبوونەوەی خەڵک لەوەدایە کەس نازانێت و دڵنیا نییە لەوەی ئاخۆ کەسێک یان چەند کەسێک نەخۆشن و ئامادەی ئەو کۆبوونەوە بوون لەماوەی یەک چارەگ ، تێکەڵبوونی هەناسەکان و کۆکە و پژمین ڕوودەدات و پڕۆشکەکان دەپرژین و ڕاستەوخۆ لەلایەن ئامادەبووان هەڵدەمژرێن یاخود دەکەوێتە سەر دەست و جل و بەرگ و زەوی و کەل و پەلەکان و دواتر دەگوازرێتەوە بۆ شوێن و کەسانی تر وەک ماڵ ، ، منداڵ و خێزان و کەسانی تر لەڕێگەی تەوقەکردن و بەرکەوتن ، خۆ ئەگەر نەخۆشیش بکەوێت ئەوا لە ڕێگەی قسە و کۆکە و پژمین دەیگوازێتەوە بۆ خێزان و منداڵ و کەسە نزیکەکانی".
ئەو بەڕێوەبەرە گشتیە دەڵێت"ئەوەی باسی دەکەم ڕاستییەکی پزیشکی و زانستییە.. تاوەکو ئێستا دوو ڕێگەی سەرەکی نەخۆشی کۆڕۆنا زاندراو و سەلمێندراوە یەکەمیان لەڕێگەی کەسێکی توشبوو ، کاتێک قسە دەکات، دەکۆکی و دەپژمێ لەگەڵ پڕوشکەکانی دەم و لووتی ڤایرۆسەکە بەدەوروبەری بڵاودەبێتەوە، ئەگەر کەسێک نزیکی بێت ڕاستەوخۆ هەڵیدەمژێت و توشی دەبێت، دووەمیان بە دەستکەوتن بە ڕوو و کەل و پەل و شتومەک کە پیس بوون بەڤایرۆسەکە ، کاتێک دەستت بەڕێگەی بەرکەوتن بەو شتانە پیس دەبێت دواتر دەست بۆ دەم و لووت و چاوت دەبەیت ڤایرۆسەکە وەردەگریت و توشدەبیت".
کۆرۆنا
هۆشداری
نوێژی جەماعەت
PM:10:44:03/03/2020
ئەحمەد شەرع دەنگۆی دەستوەردانی وڵاتەکەی لە لوبنان ڕەت دەکاتەوە
لیژنەی دارایی عێراق: حکومەت هیچ پلانێکی نییە بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار و جێگرەوەی تری هەیە
بۆ تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢.. سبەینێ بەیانی هێڵەکانی ئینتەرنێت بۆ ماوەیەک ڕادەگیرێت
پارتی لیژنەیەکی لە ئاستی کارگێڕی بۆ پێکهێنانی حکومەت پێکدەهێنێت
ترەمپ: سبەینێ ڕێککەوتنی مێژوویی واشنتن و تاران بۆ ڕێگریی هەمیشەیی لە چەکی ئەتۆمی واژۆ دەکرێت
پزیشکیان: خۆڕاگریی گەلی ئێران دوژمنی ناچار بە ڕێککەوتن کرد
ئەستێرەکان
دینە بەمشێوەیە یادی ٣٨ ساڵەی لەدایكبونی كردەوە
بانە ١٢٣٤ بڵاو دەکاتەوە
نوێترین دەرکەوتنی هونەرمەند لەیلا فەریقی
ماڵی هونەرمەند عەلی ئەحمەد سووتا
بۆکان هەورامی بەرهەمێکی نوێ بڵاو دەکاتەوە
Spee Media