ئاوێنە‌ خەڵات دەكرێت

بۆیەکەمجار پەیامنێرانی بێسنور "100 پاڵەوان"ی گەیاندنی زانیاریی لەسەر ئاستی جیهان دیاری کرد‌و سەرنوسەری ئاوێنەش لەجیگەی تەواوی ستافەکەی ، یەکێکە لەو کەسانەی کە رۆڵیان هەبوە لەگەیاندنی زانیاریدا‌.
پەیامنێرانی بێسنور بڵاویکردۆتەوە دیاری کردنی ئەو 100 کەسە بەبۆنەی رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامەوانیەوەیە، کە سێ ئایاری هەموو ساڵێک دەکات‌و ئەو رێکخراوە لەمودوا ساڵانە 100 کەس هەڵدەبژێرێت کەرۆڵیان هەبووە لەبەرفراوانکردنی ئازادی‌و گەیاندنی زانیاریدا هەبووە‌و بۆ ئەو مەبەستەش ژیانیان کەوتۆتە مەترسییەوە.
سەردار محەمەد، سەرنوسەری هەفتەنامەی ئاوێنە یەکێکە لەو 100 رۆژنامەنوسەو ماڵپەرەکە دەربارەی ئەو نوسیویەتی سەردار محەمەد یەکێکە لەدامەزرێنەرانی رۆژنامەی هاوڵاتیی لەساڵی 2000داکە یەکەم رۆژنامەی سەربەخۆیە‌و دواتریش رۆژنامەی ئاوێنەیان دامەزراندوە لە ساڵی 2006 دا، ئێستا سەرنوسەری ئەو رۆژنامەیەیە.

پەیامنێرانی بێسنور لەکۆتایی بابەتەکەدا ئاماژەیان بەتیرۆرکردنی کاوە گەرمیانی داوە، کە ئەویش لەرۆژنامەی ئاوێنە کاریکردوە‌و ساڵی رابردوو لەبەردەم ماڵەکەی خۆید لەکەلار تیرۆر کرا.



PM:02:58:01/05/2014