سلێمانی.. پێش وادەکەی نەخۆشخانە خێرخوازیەکە بۆ کۆرۆنا تەواو کرا

ئەمڕۆ شەممە ٧ی ئازار كارەكانی نەخۆشخانەی ٦٥ قەرەوێڵەیی "ئاسا" تەواو بوو كە تایبەت بۆ تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی دروستکراوە.


هەرچەندە پلانەکە بەو شێوەیە دانرابوو كە ماوەی ١٥ رۆژ تەواوبكرێت، بەڵام پرۆژەكە بە ١٠ رۆژ تەواو كرا و، سبەی یەكشەممە ٨ی ئازار رادەستی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی دەكرێت.


ئەمەش ناوی ئەو كەسایەتی و كۆمپانیایا خێرخوازانەیە كە بەشدارییان لەو كارە مرۆڤدۆستییەدا كردووە.
 



PM:11:52:07/03/2020