سەرۆکی لیستی یەکگرتوو بۆ پەرلەمانی عێراق لەپارێزگایی سلێمانی، موسەنا ئەمین ئاشکرایدەکات کە دەنگی یەکەمی هێناوەو دەرچووەو دەچێتە پەرلەمانی عێراق.
لە پۆستێکیدا لەسەر پەیجی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، موسەنا ئەمین ئاشکرایدەکات، دەنگی یەکەمی هێناوە لەیەکگروودا.
موسەنا ئەمین لەو پۆستەیدا دەنوسێت " براتان دهرچووی یهكهمی یهكگرتووی ئیسلامیه بۆ پهرلهمانی عێراق".
ئەمەش لەکاتێکدا دێت بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکان، دەنگەکانی یەکگرتوو بەبەراورد بەهەڵبژاردنەکانی رابردوو رووی لەکەمی کردوە.