ئەمشەو چەند شەقامێكی سلێمانی دەرمان رێژ دەكرێن

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند" لە ئەمشەوەوە كاری رشتنی دەرمان لە شەقامەكان دەكرێت و داوا دەكات شۆفێران تا دەتوانن نەچنە ئەو شوێنانەی كە كاری تێدا دەكرێت".

لە ئاگادارینامەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە" ئاگاداری هاوڵاتیان و شۆفێرانی ناو شاری سلێمانی دەكەین لەكاتژمێر ١٠ی ئەمشەوەوە، پرۆسەی پاكژكردنەوە بە دەرمان لە چەند شەقامێكی سلێمانی دەستپێدەكات".

ڕاشیگەیاند" داوا لە شۆفێران دەكەین بەگوێرەی توانا نەچنە ئەو شوێنانه پرۆسەكەی تیادا ئەنجام دەدرێت و هاوكات سەرجەم دوكاندارەكان ئاداگادار دەكاتەوە ناو دووكانەكانیان پاكژ بكەنەوە".

وتیشی" ئەو شوێنانەی دەرمانی تیا دەڕێژرێت تیمی یەكەم لەبەردەم پاڵاسەوه بەرەو شەقامی مامۆستایان و شەقامی بانە زیله سوتاوەكە وشەقامی پیرەمێرد تا پاركی دایك، و تەواوی سەنتەری شار".

تیمی دووەم هەرلەبەردەم پاڵاسەوە بەرەو شەقامی ئیبراهیم پاشا و سابونكەران تا لای سەراو لەویشەوە بۆ شەقامی گۆران، دواتر لەسەراوە بۆ شەقامی كاوە تا شەقامی چوارباخ‌و گەڕانەوە بۆ لای پاڵاس.
 



PM:09:41:08/03/2020