لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی قەزای سۆران ئاماژەی بەوەکردووە" کە کاتژمێر ٨:٠٠ی ئێوارەی شەوی ڕابردووی یەکشەممە ٨ی ئاداری ٢٠٢٠، له لایەن ئاسایشی رواندزەوە ئاگادارکراونەتەوە بە بوونی رووداوێك له نێوان رێگای كاولوكان - جوندیان دوای گه‌یشتنی پۆلیس و ئاسایشی رەواندز، ده‌ركه‌وتووه سه‌یاره‌یه‌کی جۆری فورد فان راگیراوه ته‌رمێك له ناوی دایه".
پۆلیسی سۆران دەشڵیت" ناسنامه‌ی ته‌رمه‌كه به ناوی (ك، ع، ا) له دایكبووی (١٩٧٨)_ە، دانشتووی شاری هه‌ولێرە لە قەزای خه‌بات و پیشه‌ی كاسبە".
وتیشی" ده‌ستبەجێ دەستکرا بە لێکۆڵینەوە له رورداوه‌كه بۆ زانینی هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی".