دوو پرۆژەی گرنگی کارەبا لە قەزای سۆران ئەنجام دەدرێت

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت" سبەی لە سۆران بەردی بناغە بۆ دوو پرۆژەی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی كارەبا دادەنرێت ئاماژە بەوەشکراوە فراوانکردنی وێستگەی سۆران بەگوژمەی 6.700.050 دۆلار جێبەجێ دەكرێت".

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد" سبەی رێكەوتی 10/3/2020 لە ژێر چاودێری مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەردی بناغە بۆ دوو پرۆژەی بواری بەرهەمهێنان و گواستنەوەی كارەبا دادەنرێت".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە" سەرەتا لە وێستگەی 132 كەیڤی سۆران لەسەر رێگای سۆران، بەردی بناغە بۆ پرۆژەی هێڵی 132 كەی ڤی و گۆڕینی تەلی نێوان (شەقڵاوە- سۆران) و فراوانكردنی وێستگەی سۆران بەگوژمەی 6.700.050 دۆلار جێبەجێ دەكرێت".

ئەوەش هاتووە" دواتر هەر لەهەمان رۆژ بەردی بناغە بۆ پرۆژەی وەبەرهێنان بۆ بەرهەمهێنانی 100 مێگاوات کارەبا لە ئاو ( HIDRO + ) بەشێوەی وەبەرهێنان لەلایەن هەردوو كۆمپانیای (ئاریان ئیندەستریت- ئوسترالی و strog oil) بەگوژمەی 250 ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەكرێت".


PM:03:05:09/03/2020