بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیان و شۆفێران دەکاتەوە کە ئەمڕۆ لە چوارچێوەی پاکژکردنەوەی شوێنە گشتیەکان شەقامی سالم ناسراو بە " سەهۆڵەکە" کە شەقامێکی سەرەکی و ناسراوی سلێمانی پاکژدەکەنەوە.
لەو ئاگاداریەدا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە کە سبەینێ چوار شەممە شەقامی سالم لە بەردەم باخی گشتی بۆ چوار ڕیانی سەرچنار پاکژدەکرێتەوە.
هەلمەتی پاکردنەوەکە لە کاتژمێر ۸ ی بەیانی دەست پێدەکات و داوا لە شۆفێران دەکەین کە تا ئەتوانن ئەو شەقامە بەکارنەهێنن تا کاتی تەواو بوونی پاکردنەوەکە.