پارێزگاری هەولێر لە پەیامێکدا داوایەکی بەپەلەی لەسەردانیکەرانی دکتۆری چاو ئەحمەد ئیسماعیل عەبدولغەنی دەکات بە زووی خۆیان گەیەننە سەنتەرەکانی پشکنینی کۆرۆنا.
فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر لە بانگەوازەکەیدا داوا لە هاووڵاتیان دەکات هەر کەسێک سەردانی ئەحمەد ئیسماعیل پزیشكی چاوی کردووە، بە زووترین کات بچن پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکەن، بە هۆی تووشبوونی ئەو پزیشکە بە ڤایرۆسەکە و ئەگەری گواستنەوەی.
هەروەها باسی لەو کەسانەکرد کە لە ئیتالیا و فەرەنسا و وڵاتانی تر دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان، وڵاتەکەیان ئاشکرا بکەن و بۆئەوە بچنە حاڵەتی کەرەنتینەوە.