وەزارەتی کارەبا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە کارمەندەکانی وەک وەزارەتەکانی تەندروستی و وەزارەتەکانی تر بەردەوامن لە خزمەتکردنی هاوڵاتیان و پێدانی کارەبا.
ئەمەش دەقی راگەیەندراوەكەیە:
ئاگادارییەک لەوەزارەتی کارەباوە..
دوابەدوای بڕیارەکەی حکومەتی هەرێم بۆ قەدەغەکردنی هاتووچۆ لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەلێر، بەڵام لەپێناو بەردەوامبوونی ژیانی هاوڵاتیان و پێشکەشكردنی خزمەتگوزاری كارەبا و چارەسەرکردنی کێشەو گرفتە تەکنیکییەکان. هەموو كارمەندە ئێشكگركانی (كۆنترۆل و تەشغیل و صیانەكان و پاسەوانەکان) هاوشیوەی كارمەندانی پۆلیس و ئاسایش و تەندروستی، پێویستە لە دەوامی ئاسایی خۆیان بەردەوام بن.
هەروەها بەشی وەرشەی محویلات لەكاتی پێوستدا، ئەوەش لەبەر ئەوەی خزمەتگوزاری
كارەبا شانبەشانی تەندروستی و ئاو ...هتد پێداویستی سەرەکی ژیانی خەڵکن و ئارامی ئەدات بەماڵەكان تا هاوڵاتیان لەم بارودۆخە سەلامەت بن.
داواش لە هێزە ئەمنی و لایەنە پەیوەندارەکان هاوکاری ئەوکارمەندانە بن کە بچن بۆ سەرکارەکانیان.
لێرەوە سوپاس هەموو ئەو كارمەندانە دەکەین و هاوكاریان دەبین تا بێگرفت ئەم بارودۆخە تێدەپەپڕێنین.
بەێوەبەرایەتی راگەیاندنی وەزارەتی کارەبا