سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ژینگە
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
ئەستێرەکان
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کولتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
هاتوچۆی هەولێر: هەر کەسێک سەرپێچی بکات رۆژێک تا ٦ مانگ زیندانی دەکرێت
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە بڕیاری قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە هەولێر باش بەڕێوەچووە، هاوکات ئاماژەش بۆ ئەوە دەکات گەر سەرپێچی بکرێت بەپێی یاسا سزاکەی لە ١رۆژەوە تا ٦ مانگە.
بهڕێوهبهرایهتیی هاتوچۆی ههولێر، ئهمڕۆ شهممه ١٤ ی ئازار پهیامێكی له پهیجی فهرمیی خۆی، له تۆڕی كۆمهڵایهتیی (فهیسبووك) بڵاو كردهوەو، دەڵێت "لەبەر بەرژەوەندیی گشتی و بە مەبەستی پاراستنی گیان و ژیانی هاووڵاتییان، حکوومەتی هەرێمی کوردستان قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاندووە کە لە کاتژمێر 12ی شەوەوە چووهتە بواری جێبەجێکردن".
ئاماژەش بۆ ئەوە دەکات "تا ئێستا قەدەغەکردنەکە زۆر بەباشی دەڕوات و هیچ حاڵەتێکی دەرچوون لە فەرمانەکە تۆمار نەکراوە کە شایهنی باس بێت، ئێمە لێرەوە داوای پابەندی زیاتریش لە هاووڵاتییان دەکەین بۆ ئەوەی پارێزراوتر بن".
هاتوچۆی ههولێر جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە "لەبەر ئەوەی حەز ناکەین لەم بارودۆخە ناسکەدا کەس تووشی سزادان بکەین، کە بەپێی یاسای سزادانی عێراقیش هەر کەسێک پابەندی فەرمانەکانی دەرچوو لە سەروو خۆی، یان لە فەرمانگە باڵاکانی حکوومەت نەبێت، سزا دەدرێت بە بەندکردن بۆ ماوەی نێوان ڕۆژێک تاوهكوو شهش مانگ، یان پێبژاردن، هەرەوها دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەشیدا دەگیرێت، کە ئەمە لە ماددەی 240دا هاتووە بۆیە داوا لە هەموو هاووڵاتییان دەکەین، کە لە ئاستی بەرپرسیاری بن و پابەندی قەدەغەی هاتوچۆ و ڕێنوێنییه تەندروستییەکانیش بن".
هەولێر
هاتوچۆ
قەدەغەکردن
PM:03:30:14/03/2020
دۆناڵد ترەمپ: ئەگەر ئێران سەربازی ئەمریکی بکوژێت بە خێرایی شەڕ دەست پێدەکەینەوە
حیزبە کوردیەکانی ڕۆژهەڵات رەتی دەکەنەوە چەکەکانی حیزبوڵایان وەرگرتبێت
تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی راگەیاندراوێکی بەپەلەیان بڵاوکردەوە
ناوی کەسایەتی و چەند پێشناوێک لە کوردستان قەدەغە دەکرێت
سلێمانی... ٢٥٠ دۆنم لە پوش پاوان و دارستان ئاگری تێبەردەدرێت
لە وشکەساڵیەوە بۆ پڕبوونی لە ٪٨٠ بەنداوەکان
ئەستێرەکان
بانە ١٢٣٤ بڵاو دەکاتەوە
نوێترین دەرکەوتنی هونەرمەند لەیلا فەریقی
ماڵی هونەرمەند عەلی ئەحمەد سووتا
بۆکان هەورامی بەرهەمێکی نوێ بڵاو دەکاتەوە
ئەوروپا.. هۆنراوەیەکی محەمەد پاکژ یەکێک دەبێت لە باشترینەکان
Spee Media