بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم ئەمڕۆ رێژەی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە.
بەپێی زانیارییەكانی كەشناسی هەرێمی كوردستان، زۆرترین ڕێژەی بارین باران لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو له پارێزگای دهۆک باریوه كه ٤٢.٢ ملیم بووه.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە هەر ئەمڕۆ سێشەممە کەشناسی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو ئاماژەی بەوەکرد، کە سبه‌ى چوار شه‌ممه كاریگه‌رى نزمه پاڵه په‌ستۆیه‌ك كه درێژدەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکانی هەرێم، لە سەنتەری پارێزگای دهۆک و هەولێر ناوچەکانی دەوروبەری ئەگەری بارانبارینی بەلێزمە هەیە، سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌و كەركووك ئاستى بارانى مامناوه‌ند ده‌بێت.پێشبینى به‌فر بارین له‌سه‌ر لووتكه‌ى ناوچه شاخاویه‌سنووریه‌كان هه‌یه.